ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
له میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
Author: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز احسان برهان ا‌لدین ئاماده‌كراوه، وه باسی مه‌ناسكی حه‌ج و عومره ده‌كات هه‌نگاو به هه‌نگاو به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان...
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
با وردبینەوە لە گەنجەكانمان و ئەوەی كە گەنجەكانمان لەسەرین لە هزرو كاریان، بۆ ئەوەی گەشە بەو كار‌و هزرانەیان بدەین كە باشن، وە خراپەكانیان باش بكەین، چونكە گەنج و لاوی ئەمڕۆ پیاوانی دوا ڕۆژن، وە چونكە ئەوان ئەو بنچینەو بناغەیەن كە دوا ڕۆژو داهاتووی گەلی لەسەر بنیات دەنرێت.
Author: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
خوێنەرى سەنگین، براى لاوى خوێن گەرمم، ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت
Author: موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org